
ههڤاڵ نهژاد وهک یهکێک له رێکخهرانی ئهم خۆپێشاندانه تایبهت به رۆژههڵات تایمزی راگهیاند؛ "ئێمە کۆمەڵێک چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ رۆژی شەممە ٢٩-١-٢٠١١ کە رۆژی جیهانی زیندانیانی سیاسییە، خۆپیشاندانێکمان بۆ بەردەم کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی لە هەولێر ئەنجام دا، کە تێیدا سەدان لە هاوڵاتیانی باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باکووری کوردستان، بەشداربوون.
خۆپیشاندەران بەگوتنەوەی چەندین دروشمی شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامی چوونە بەردەم کونسوڵگەری ئێران و وتاری ئامادەکارانی خۆپیشاندان و چەندین پارت و رێکخراوی سیاسی هەرچوارپارچەی کوردستان خوێندرایەوە.
لەم خۆپیشاندانە سیاسەتی لە سێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵات شەرمەزارکرا و داواکرا و دوای دەرکردنی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی کرا لە کوردستان.
هەروەها داوای راگرتنی سزای لە سێدارەدانی چالاکوانانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرا .هەروەها لەو خۆپیشاندانەدا شوشەکانی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی شکێنران."
شایانی باسکردنە کە کۆمەلێک پەیامی هاودەردی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی دیکەی باشورەوە هاتبوون خوێندرانەوە.
رۆژهەڵات تایمز لە هەواڵەکانی دواتر دا هەوڵ دەدا کە زانیاری زیاتر بڵاوبکاتەوە.



